کوردستانی

14 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی نوێ تۆمارده‌كرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 14 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی نوێ تۆمارده‌كرێن
مەودا میدیا-

 وەزارەتی کار رایگەیاند، دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ 14 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەکانی هەرێم دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی و کارەکانیان تەنها دوو قۆناغی گرنگی ماوە تێبپەڕێنن.

 وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت، وەزارەتمان لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی کە خودی جەنابی وەزیر سەرپەرشتی قۆناغەکانی چاکسازی دەکات بەردەوامە لە باشکردنی ژیانی خاوەن پێداویستەتایبەتەکان، بەو رێگە شایستەی کە بۆیان دابین دەکرێت لەبارەی ئەو 14 هەزار ناوەی خاوەن پێداویستی تایبەتن. کەوەک لیستێکی نوێ تۆمارمانکردون بە دوو قۆناغی گرنگدا ماوە تێپەڕببن:

یەکەم/ پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجام دەدەین بۆئەوەی رێژەی کەمئەندامیەکەی دیاریبکرێت.

دووەم/ ئەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی بخرێنە جێگەی ئەوانەی لە پرۆسەی چاکسزایدا ناویان لە لیستی کەمئەندامان نەماوە

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan