کوردستانی

گوڵاڵە؛ سێ مێردمنداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوڵاڵە؛ سێ مێردمنداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بە وتەی بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەنێوان گوندی فەرەج و علەوەشی سەربە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر بە پاریزگای دیالە سێ مێردمنداڵ کە تەمەنیان لەنێوان نۆ بۆ 14 ساڵدابووە، گیانیان لەدەستداوە.

 شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:00 بۆمبێکی چێندراو بە سێ مێردمنداڵدا تەقیوەتەوە و گیانیان لەدەستداوە"، دەشڵێت "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناویان (سەجاد حەسەن، مستەفا عەلی، قردام محەمەد)ـە، کەسێکیش بەناوی باسم عەلی بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندارە". 
 
بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەمەنی ئەو مێردمنداڵانە لەنێوان نۆ بۆ 14 ساڵە، لە نەتەوەی عەرەبن، وتیشی، رووداوەکە لە نزیک بازگەیەکی هاوبەشی ئێمە و هیزە عیراقییەکان بووە.
 
ئەوەشی روونکردەوە، کە تەقینەوەکە بەهۆی مینێک بووە کە لەسەر رێگەکە دانراوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە ویستوویانە لایببەن یان تەنیا دەستکارییان کردووە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan