کوردستانی
"بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤەوە ژمارەیەک ھاوڵاتیی بیانی سزا دراون"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ژمارەیەک کەسی بیانی لەلایەن دادگەکانی ھەرێمی کوردستانەوە سزادراون، دەشڵێت "حەوت کەیس یەکلا کراونەتەوە و تاوانەکانی بازرگانی بە مرۆڤ زیاتر لەلایەن کەسانی بیانییەوە دەکرێن".
بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ژمارەیەک کەسی بیانی لەلایەن دادگەکانی ھەرێمی کوردستانەوە سزادراون، دەشڵێت "حەوت کەیس یەکلا کراونەتەوە و تاوانەکانی بازرگانی بە مرۆڤ زیاتر لەلایەن کەسانی بیانییەوە دەکرێن".
عەقید دارا فارووق، بەڕێوەبەری تاوانە رێکخراوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "رۆژی 30/7ی ھەموو ساڵێک بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانییە بە مرۆڤەوە، لەبەر ئەوەی حکومەتی عیراقیش ئەو یاسا نێودەوڵەتییەی پەسەند کردووە و یاسای بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەرکردووە و لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە یاسای ژمارە 6 ساڵی 2018 بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە پەسەند کراوە".
باسی لەوەشکردووە "شەش نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤەوە کراونەتەوە و کار بۆ نەھێشتن و سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "زۆربەی ئەو تاوانانەی تۆمار دەکرێن لە ھەرێمی کوردستان و تایبەتن بە بازرگانی بە مرۆڤەوە، لەلایەن کەسانی بیانی ئەنجام دراون، نەک ھاوڵاتیی عیراقی و ھەرێمی کوردستان، ھەر حاڵەتێک تۆمار کرابێت، ئەوە یەکسەر بەدواداچوونی بۆ کراوە و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر و دوای پشتڕاستکردنەوەی رەوانەی دادگە کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزا بدرێن، تائێستا حەوت کەیس یەکلا کراونەتەوە و لەلایەن دادگەی ھەرێمی کوردستان و تاوانبارانەوە سزا دراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی بازرگانی بە مرۆڤ".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


