عیراقی
هۆشداری لە ئەنجامدانی کودەتا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەدات لەوەی دۆخەکە خەریکە سەر بۆ کودەتا دەکێشت، و داواشدەکات سبەینێ لە دەوورووبەری ناوچەی سەوز خۆپیشاندانی ئاشتییانە(پشتیوانی) ئەنجامبدرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەدات لەوەی دۆخەکە خەریکە سەر بۆ کودەتا دەکێشت، و داواشدەکات سبەینێ لە دەوورووبەری ناوچەی سەوز خۆپیشاندانی ئاشتییانە(پشتیوانی) ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی رێکخەرانی پشتیوانی شەرعییەت و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگین، داوا دەکەن سبەینێ کاتژمێر 5:00 ئێوارە لە بەردەم ناوچەی سەوز خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.
لیژنەی رێکخستنی پاڵپشتی و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە لە راگەیێندراوێکدا داوای لە جەماوەرەکەی کرد سبەینێ خۆپێشاندانێکی ئاشتییانە بکەن بە ئامانجی رێگری لە "سووکایەتیکردن" بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
هاوکات هەر لە راگەیەندراوەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرجەم لایەنەکان بە تایبەتی "برایانی رەوتی سەدر" دەکات بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە "دۆخەکە خەریکە سەردەکێشێت بۆ کودەتا بەسەر شەرعیەت، دەستوور و هەڵبژاردن. هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو دۆخەی ئێستا کودەتا خوێناوییەکان بەبیر دەهێنێتەوە".
ر. ئ