عیراقی
پارتی دژی سەدر دەوەستێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو موقتەدا سەدر لە تویتێكدا باسی گۆڕینی سیستمی سیاسی و دەستوور و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیكەی كرد، به‌رپرسێكی باڵای پارتی وەڵامی داواكەی سەدر دەداتەوە و دەڵێت "ده‌ستوور ته‌نها بە ته‌وافوق دەگۆڕێت، نه‌ك میزاجی شه‌خسی".

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری داوه‌ته‌وه و رایدەگەیەنێت "سیستمی سیاسی ئێستا و دەستووری ئێستای عیراقیش، تەنها به‌میکانیزمی دەستووریی تەوافوقی دەگۆڕدرێت، نه‌ك میزاجی شەخسی".
ئاماژە بەوەش دەکات "ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئێستای عیراق، زیاتر له 60ی عیراقییه‌كان ده‌نگیان پێداوه لە ساڵی 2005 له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمێکی جەماوەرییه‌وه و لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە پشتیوانی دەکرێت".
زێباری ئەوەشی خستووەتەڕوو "هیچ رێگەیەک نییە بۆ هەموارکردنەوەی ده‌ستوور یان گۆڕینی تا ئه‌وكاته‌ی راوێژ‌و گفتوگۆی نیشتمانیی چڕوپڕی له‌باره‌وه نه‌كرێت".
ر. ئ