عیراقی
دەزگای باڵای ئەمنی و سەربازی عیراق: ئێمە لە ململانێکان دوورین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
شانەی راگەیاندنی ئەمنی باڵای عیراق دووپاتیدەکاتەوە، دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستوەردانیان لە کاروباری سیاسیی وڵاتدا نەکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا دەزگای باڵای ئەمنی و سەربازی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، خزمەتگوزاری سەربازی و ئەمنی، لە پێکهاتە و جۆرەجیاوازەکانیدا، لە هەموو بارودۆخ و کاتێکدا سەلماندوویانە کە دڵسۆزی رەهایان بۆ عیراق و دامەزراوەی سەربازی هەیە.
باسیان لەوەشکردووە، لەم کاتەدا دەنگۆ بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم هێزە ئەمنییە قارەمانانە بکەنە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکانی عیراقەوە.
جەختیشیان لەوەکردووە، ئەم بابەتە راستنییە و هێزە سەربازییەکان لایەنگیری هیچ شوێن و لایەنێک ناکەن، ئەوان بەکاری خۆیان هەڵدەستن کە پاراستنی وڵاتە.
ر. ئ