عیراقی

رەوتی سەدر رێنمایی نوێ بۆ خۆپیشاندەران دەردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوتی سەدر رێنمایی نوێ بۆ خۆپیشاندەران دەردەکات
مەودا میدیا- هێمن عوسمان

 بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی لە رەوتی سەدر، پێنج رێنمایی نوێی دەرکرد بۆ خۆپیشاندەران تایبەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ناڕەزایەتییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوز.

محەمەد ئەلعبودی، بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی لە رەوتی سەدر لە راگەیاندراوێکدا ئاشکراییکردووە، بەرنامەی بەشداریکردنی برایانمان لە کەرتی رەسافە لە پردی ئەلسیناکەوە دەبێت بە ئاراستەی ئەلسەلحیە، هەروەها خۆپیشاندەرانی کەرخ دەبێت لە تونێل زەیتوونەوە دەست بە رۆیشتن بکەن تا بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

ئەلعبودی داوای لە لایەنگیران و خۆپیشاندەران بکەن بەپێی بەرنامەی دیاریکراوی رەوتەکەیان دەست بە ناڕەزایی بکەن.

باسی لەوەشکردووە، گەلی عیراق بە ملیۆنان شەهید و زیندانیی و ئاوارەییان پێشکەشکردووە بە مەبەستی رووخاندنی دیکتاتۆر و نەمانی ستەم و کوشتن و هاتنی سەردەمی خۆشگوزەرانیی هەربۆیە مافی خۆیانە هاوڵاتییان بەپێی هەڵبژرادنێکی ئازاد مافە دیموکراسییەکانیان بەدەست بهێنن.

لە بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی رەوتی سەدر بۆ خۆپیشاندەران بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانە بەشێوەیەکی ئارام و دوور لە تێکدانیی هەر سیمایەکی وڵات و روخاندنی دامەزراوەکان.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان