عیراقی
هادی عامری: فیتنەیەکی گەورە بەڕێوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، هۆشداریی لە خراپبوونی بارودۆخی عیراق دەدات و دەڵێت "فیتنەیەکی گەورە بەڕێوەیە، دەبێت هەموو لایەنەکان بەزووترین کات ئەم دۆخە چارەسەر بکەن".
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەداخەوە لەڕێگەی میدیاکانەوە هانی خۆپیشاندەرانی هەردوولا دەدرێت بۆ پێکدادان و شەڕو ئاڵۆزی ئەمەش کارەساتێکی گەورە و مەترسیداری بەدواوەیە و دەبێت ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت.
باسی لەوەشکردووە، داوام لە برایانی سەدر هەیە بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن و خۆپیشاندەران ئارام بکەنەوە و رێگریی لە دروستبوونی شەڕو توندوتیژی بکەن نەوەک زیاتر هانیی خۆپیشاندەرانیان بدەن بۆ تێکدانیی دۆخەکە.

ر. ئ