عیراقی
داوایەکی بەپەلە لە وەزیرەکەی سەدرەوە بۆ هادی عامری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرەکەی سەدر لە وەڵامی راگەیەندراوی هادی عامری کە داوای گفتوگۆ و دانوستاندنی کردبوو رایگەیاند، وەکو مەرجێک بۆ دانوستاندن پێویستە سەرەتا هاوپەیمانیی فەتح لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بکشێتەوە.
ساڵح محەمەد عیراقی، کە بە وەزیرەكەی سەدر ناسراوە لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، سێ مەرجی سەدری وەكو قبوڵكردنی داواكەی عامری دیاریكردووە تا رازیبن بە گفتوگۆكردن لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان.

مەرجەكانی سەدر بریتین لە:
یەكەم: كشانەوەی عامری لە چێوەی هەماهەنگی.
دووەم: ئیدانەكردنی تۆمارە دەنگییەكانی نوری مالكی كە (سپایكەرمان) ناوی بردووە كە لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوكرانەوە.
سێیەم: ئێوە لە واژووکارانی وەرەقەی چاکسازی بوون، بەڵام جێبەجێ نەکرا، بۆیە دەڵێت، ئێستا کێ گەرەنتی جێبەجێکردنی دیالۆگی چاکسازیخوازان دەبێت، بۆ ئەوەی عیراق لە گەندەڵی رزگاری بێت.
تویتەکەی ساڵح محەمەد عیراقی لەدوای ئەوە دێت پێشتر هادی عامری جارێكی دیکە داوای لە سەدر و لایەنەكانی دیكە كرد كە دانبەخۆیان بگرن و لە رێگەی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەربكەن.
ر. ئ