عیراقی
ئوم حسێن یان نانسی پیلۆسی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێمن عوسمان
لەنێوان پێشهاتەکانی عیراقدا، ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ژنێکی بەتەمەن لە پەرلەمان واژۆ لەسەر چەند پەڕەیکدەکات کە هاوشێوەی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراقە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ڤیدیۆکەداوا دەردەکەوێت ئەو ژنە وەک رۆڵی یاسادانەران لە ئەنجومەنی نوێنەران مامەڵەدەکات، خۆپیشاندەران بە (ئوم حسێن) ناوی دەبەن، لەکاتێکدا ئەو کاغەزانە واژۆ دەکات کە بە خێرایی پێشکەشی خۆپیشاندەرانی دەکات.
ڤیدیۆیەکە کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە و سەرنجەکان جۆراوجۆر بوون، هەندێک وەک دیمەنێکی کۆمیدی وەسفیان دەکرد و بە (نانسی پیلۆسی عیراق) ناویان دە برد، هەندێکی دیکەشیان بۆ رەخنەگرتن لە پەرلەمانتارانی عیراق بەکاریان دەهێنا.
شایانی باسە، لایەنگرانی رەوتی سەدر رۆژی شەممە هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی پەرلەمان لە ناوچەی سەوزی قەڵادار لە ناوەڕاستی بەغدا، دانیشتنێکی کراوەیان لەناوەوە راگەیاند، وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە کاندیدکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنگری ئێران، محەمەد سودانی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ر. ئ