کوردستانی

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رانییە بۆردوومانی کردووە و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رانییە بۆردوومانی کردووە و قوربانی هەیە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین رایدەگەینێت، لە رێگەیەکی نێوان رانییە و چوارقوڕنە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری لادگرۆزی کردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە کەسێک بریندارە.

ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئابی 2022 هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان  ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی لە نزیک گارێکسی رانیە لەسەر شەقامی چوارقورنە بۆ قوڕەگۆ کە بە شەقامی قایدی ناسراوە کردە ئامانج، تائێستا هاوڵاتییەک بریندارە بەهۆی رووداوەکەوە".

وتیشی "ناسنامەی فڕۆکەکە دیارنییە، بەڵام تەنها فڕۆکەی تورکیا دەتوانن بێنە سنوورەکە، گومان دەکەین فڕۆکەی تورکیابێت".

سەبارەت بە بریندارەکەش وتی "قوربانییەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بریندارە، سەبارەت بە نازنامەی بریندارەکە کە ئایا هاوڵاتیی مەدەنییە یان نا وتی "تائێستا نازاندرێت ئەو هاوڵاتییە هاوڵاتی مەدەنییە یان ئەندام و کادری لایەنێکە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن