جیهانی
یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتێکی دیکەی جیهان تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیلارووسیا تۆمار كرا، هەروەها دوێنیش لە لە هەریەک لە شارەکانی نیوزیلاند و لیتوانیا و هۆڵەندا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێێ هەواڵی میدیا جیهانییەکان ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بیلارووسیا تۆمارکراوە و ژمارەی گیان لە دەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە وڵاتی چین زیادیکردووە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین رایانگەیاند "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 44 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چین گەیشتە دوو هەزار و 788 کەس".