عیراقی
پلەکانی گەرما سبەینێی کردە پشووی فەرمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە بەهۆی بەرزبوونەوە پلەکانی گەرماوە سبەینێ له هەشت پارێزگاى عیراق پشووی فه‌رمی دەبێت.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوێكدا دیوانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (بەغدا، واست، نەجەف، بابل، بەسڕە، کەرکوک، دیوانیە، موسه‌ننا و دیالە) هاتووە، به‌گوێره‌ی راپۆرته كه‌شناسییه‌كان، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بنه‌وه به‌جۆرێك ده‌گه‌نه سه‌روی 50 پله‌ی سیلیزی، بۆیه بڕیاریانداوه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان جگه له ته‌ندروستی و هێزه ئه‌منییه‌كان بكرێته پشووی فه‌رمی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پشووه‌كه ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده ناگرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانن، بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیش به‌ڕێژه‌ی 50% ده‌وام كه‌مكراوه‌ته‌وه، تاوه‌كو كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه كه‌مبكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی عیراق، پێشبینیده‌كرێت سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه و رۆژی هه‌ینی له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌روی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ببنه‌وه.
ر. ئ