عیراقی
دادگەى فیدراڵی سکاڵایەک لەدژى قەوارەى هەرێم رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- پرژە عەتا
پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند "دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵایەک رەتدەکاتەوە کە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو".
ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئاب، شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فیراکسیۆنی پارتی بە رووداوی راگەیاندووە "دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵایەکی لە دژی هەرێمی کوردستان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی عیراقەوە پێشکەشکرابوو بە پاساوی ئەوەی مەرجی بەرژەوەندی لە پێشکەشکردنی ئەو سکاڵایەدا نەبووە".
بەگوێرەی وتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی "سکاڵاکە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق تۆمارکرابوو".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی سێی ئابی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی لەبارەی سکاڵاکە کۆبووەوە و سکاڵاکەی رەتکردەوە.
ر. ئ