عیراقی
بەغدا؛ باندێکی بازرگانیکردن بە گوونی مرۆڤ دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق باندێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە گون و گورچیەلەو دەستگیرکردووە، کە لەنێوان ئۆکرانیا و عیراق-دا بازرگانییان بەو دوو ئەندامەی لەشەوەکردووە، دەشڵێت "لە دەرەوەی عیراق نرخی هەر گونێک 80 هەزار دۆلارە"
میدیا عیراقییەکان لە زاری ویسام ئەلزوبەیدی، بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن لە كەرخ بڵاویانکردووەتەوە "نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عیراق دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی هەر گورچیلەیەکیش دەگاتە 33 هەزار دۆلار", دەشڵێت "دەستمان گرتووە بەسەر فرۆشتنی گوندا لەنێوان عیراق و ئۆکرانیادا".
هاوکات زوبەیدی راشیگەیاندووە، مەفرەزەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە هەموو نەخۆشخانەیەکدا بوونیان هەیە کە چاندنی ئەندامەکانی جەستەی ئەنجامدەدەن و جەختیشیکردەوە، کە وەزارەتی ناوخۆلەو دیو سنوورەکانەوە کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤەوە.
باسی لەوەشکردووە، چەندین کەس هەیە کە وەک دەڵاڵ کاردەکەن بۆ بازرگانیکردنی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە، و دەشڵێت "هەموو ئەو لاپەڕە ئۆنڵاینانەی پەیوەستن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە راگیراون و ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەم دواییانەدا زیادی کردووە".
ر. ئ