عیراقی
موقتەدا سەدر و ھادی عامری کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوو لە بەغدا رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی گرنگ بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی میدیا عیراقییەکان بێت، بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 5ی ئابی 2022 دوای نوێژی ھەینی یەکگرتوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کە بەشێکە لەچوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کۆببنەوە.
بڕیارە ھەردوولا گفتوگۆ بکەن لەسەر رەوشی سیاسی ئێستای عیراق و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو بۆ کێشە و ئاڵۆزییەکان.
کۆبوونەوەکە لەدوای ئەوە دێت کە ھادی عامری پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکەی سەدر دەربڕی کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
لەئێستاشدا جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لەگەڵ موقتەدا سەدر لە کۆبوونەوەدان تاوتوێی دۆخی ئێستای عیراق دەکەن.
س.ر