گێتی
سێ کەشتی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای رێککەوتنی ئۆکرانیا و رووسیا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی بەرهەمی دانەوێڵە بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ سێ کەشتی دیکەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە نێردرا بۆ بازاڕەکانی جیهان.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکرد "سێ کەشتی دیکەی دانەوێلە لە ئۆکرانیاوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێکەوت بە ناوەکانی ناڤیستار و روجین و بولارنت".
هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەوەش خراوەتەڕوو "سەرجەم ئەو کەشتییانەی رەوانە کراوە لە ئۆکرانیاوە پشکنینیا بۆ دەکرێت".
لە 22ی تەمووزی 2022دا رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا واژۆکرا بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بۆ وڵاتانی جیهان، لە دوای رێککەوتنەکەشەوە چوار کەشتی دانەوێڵە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراون.
س.ر