ئەدەب و هونەر

پاڵێوراوی چوارەمین خەڵاتی کارۆ دیاریدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاڵێوراوی چوارەمین خەڵاتی کارۆ دیاریدەکرێت
مەودا میدیا-

چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی چوارەمین خەڵاتی کارۆ بۆ ساڵی 2022 دابەشدەکات کە بەناوی (د. مارف عومەر گوڵ)ەوە ناونراوە و پاڵێوراوی خەڵاتەکەش (حەکیم مەلا ساڵح)ە.
‌‎
لە راگەیەندراوەکەی چاپخانەی کارۆ هاتووە "نووسەران و خوێنەران، هاوڕێیانی هێژا، ‌‎لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، سەرگەرمی ئامادەکاریین بۆ چوارەمین خولی خەڵاتی کارۆ، كه‌ ئەمساڵ لە بواری لێکۆڵینەوەدایە.‌‎ وەک وەفایەک بۆ گیانی نەمری (د. مارف عومەر گوڵ)ی هاوڕێ و هاوکارمان، پێمان باشبوو چوارەمین خەڵاتی کارۆ، بەناوی ئەوەوە ناو بنێین".

ئاماژە بەوەکراوە "لەدوای گفتوگۆ و ئاڵگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی لیژنە، بەڕێز (حەکیم مەلا ساڵح) لە پارێزگای هەڵەبجە، پاڵێوراوی چوارەمین خەڵاتی کارۆیه‌.  لێکۆڵینەوەیەکی بەناونیشانی (نالی لە روانگەیەکی ترەوە) لە دووتوێی کتێبێکدا بۆ چاپ دەکەین، ئەم لێکۆڵینەوەیە، (م. رێبوار حەمەتۆفیق) پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردووه‌ و پەراوێزی بۆ ئامادە کردووە، (د. هێمن عومەر خۆشناو)یش پێشەکی بۆ نووسیوە، لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر چاپکردنی کتێبەکە و سازدانی مەراسیمی رێزلێنانی نووسەر بڵاودەکەینەوه‌.".

‌س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان