عیراقی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەدر و سیستانی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکى رەوتى سەدر سەدرانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانی بەمەبەستى بەشداریکردن لە مەراسیمى عاشورا کرد، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە دزە پێکراوەکان، ئامانجی سەردانەکە هێورکردنەوەی دۆخی ئێستای عیراقە.
سەرۆکى رەوتى سەدر سەدرانی مەرجەعى باڵاى شیعەکانی بەمەبەستى بەشداریکردن لە مەراسیمى عاشورا کرد، بەڵام بە گوێرەی زانیارییە دزە پێکراوەکان، ئامانجی سەردانەکە هێورکردنەوەی دۆخی ئێستای عیراقە.
ئەمڕۆ شەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدر سەدرانی ئایەتوڵا عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانی بە مەبستی بەشداریکردن لە مەراسیمى عاشورا کرد، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان سیستانی "داوای لە سەدر کردووە کە دۆخی عیراق هێوربکاتەوە و داوا لەلایەنگرانی بکات بەشێوەیەکی هێمنانە و مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن".
سیستانی داواشی لە سەدر کردوە، کێشەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا چارەسەر بکات و دەست بە گفتوگۆ بکەن و ئەو دۆخە تێبپەڕێنن.
عاشورا بۆ شیعەکان گرنگ و بایەخدارە، 10یهمی موحهڕهمی هەموو ساڵێک كه عاشورایه، هاوكاته لهگهڵ رۆژی شههیدبوونی ئیمامی حسێنی كوڕی عهلی، له جهنگی (كهربهلا)، له ساڵی 61ی كۆچی، كه ئهو رۆژه دهكاته رێككهوتی 12ی ئۆكتۆبهر/ تشرینی یهكهمی 680ی زایینی.
ر. ئ