جیهانی

وەزیری دەرەوەی روسیا: ناتوانین لە سوریا رێگری لە شەڕی دژ بە تیرۆرستیان بكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی روسیا: ناتوانین لە سوریا رێگری لە شەڕی دژ بە تیرۆرستیان بكەین
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت دەبێت لە ئیدلب رێککەوتنی نێوان سەرۆکی روسیا و تورکیا جێبەجێ بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد ناتوانین لە سوریا رێگری لە شەڕ دژ بە تیرۆرستیان بكەن.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ناتوانین لە سوریا رێگری لە شەڕی دژ بە تیرۆرستیان بكەین و سازش بۆ تیرۆرستان ناكەین، هەروەها مافی حكومەتی سوریایە لەو ناوچانە تیرۆرستان لەناو ببات".

وتی "لە ئیدلب دەبێ ئەو رێككەوتنە  جێبەجێ بكرێت كە لەنێوان سەرۆكی روسیا و توركیا كراوە، دەبێ ئۆپۆزسیۆن لە تیرۆستان جیا بكرێنەوە و ناوچەیەكی ئارام دروست بكرێت و ھێزەكانی توركیا و سووریا یەكتر تۆپباران نەكەن".

لاڤرۆڤ وتیشی "لەسەر داوای توركیا ئەمڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پوتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا، باسی رووداوەكانی دوێنی ئیدلب كرا، لە داھاتوودا پەیوەندییەكان لەبارەی كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوام دەبێت".

وەزیری دەروەی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد "گرنگە هەوڵەکان یەکبخرێنەوە بۆ ئارامبوونەوەی دۆخی ئیدلب".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان