عیراقی

پێشنیازێک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازێک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی گشتیی عیراق رایدەگەیەنێت دەستەی خاڵە سنوورییەکان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و گومرگ بەرپرسن لە له‌ هێنانی ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو، ئاماژە بەوەشکردووە داوامانکردووە یاسای تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلێکی نوێ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و مراندنی ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ جێبەجێ بکرێت.

عه‌مید زیاد قه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی گشتیی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "دەستەی خاڵە سنوورییەکان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و گومرگ بەرپرسن له‌ هێنانی ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو بۆ ناو عیراق".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیاری كابینه‌ی حكومه‌ت ژماره‌ 215 هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و مراندنی ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ دوامان کردووە ئەم بڕیارە کارا بکرێتەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە شەقامەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان