عیراقی
تەقینەوەیەک لە نەجەف 12 قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لەناو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گروپی سەرایا سەلام لە نەجەف روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، لە تەقینەوەکەدا حەوت کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەک لەناو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی گروپی سەرایا سەلام لە نەجەف روویدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، لە تەقینەوەکەدا حەوت کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیا عیراقییەکان لە زاری هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەجەف بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە لەناو کۆگایەکی تەقەمەنیی سەرایا سەلام لە نەجەف روویداوە، لە ئەنجامی رووداوەکەش حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای رووداوەکەش هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری ناو کۆگاکە، هەروەها بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هێزەکانی سەرایا سەلام سەر بە موقتەد سەدر، رێبەری رەوتی سەدرن و لە زۆرینەی پارێزگاکان ئەرکی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.
ر. ئ
هێزەکانی سەرایا سەلام سەر بە موقتەد سەدر، رێبەری رەوتی سەدرن و لە زۆرینەی پارێزگاکان ئەرکی پاراستنی مەزارگە پیرۆزەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.
ر. ئ