عیراقی

سەدر دەستپێشخەرییەکی نوێ دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر دەستپێشخەرییەکی نوێ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاویەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڵاویانکردووەتەوە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەدر دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییەکان و کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی بخاتە بەردەم لایەنە سیاسییەکان.

هەر بەگوێرەی زانیارییە دزەپێکراوەکان "دەستپێشخەرییەکە بەشێوەیەکە حکومەتی نوێی عیراق پێکبھێنرێت، بەڵام بەو مەرجەی رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بەھیچ شێوەیەک بەشداری لەو حکومەتەدا نەکەن".

ئەوەش هاتووە، سەدر پێش بڵاوکردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی بە شێوەیەکی فەرمی، چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تائێستا وەڵامی سەدریان نەداوەتەوە کە رازی دەبن ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی بکرێتە دەرەوەی حکومەتی نوێ یان نا.

ئەوە لەکاتێکدایە لە 10ی 10ی ساڵی رابردووەوە هەڵبژاردنی عیراق ئەنجامدراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان و ململانێ سیاسییەکان تائێستا حکومەتی نوێی عیراق پێکنەهێندراوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان