جیهانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئێران رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
په‌رله‌مانی ئێران بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار په‌رله‌مان كۆبوونەوەکانی رابگرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی.
په‌رله‌مانی ئێران بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار په‌رله‌مان كۆبوونەوەکانی رابگرێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی.
ئه‌سه‌دۆڵڵا عه‌باسی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگه‌یاندووە "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران بڕیاردا بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كاتێكی نادیار په‌رله‌مان دابخرێت و كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كرێن".
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئەمەش ترسی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروست کردووە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئەمەش ترسی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروست کردووە.