گشتی

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێڕ ئۆتۆماتیکە ئاگاداری ئەم شەش خاڵەبە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت گێڕ ئۆتۆماتیکە ئاگاداری ئەم شەش خاڵەبە
مەودا میدیا-

دەبێت خاوەن ئۆتۆمبێلە گێڕ ئۆتۆماتیکەکان ئاگاداری ئەم رێنماییانەببن بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆمبێلەکانیان لە خراپ بوون و تێکچون: 

یەکەم: نابێ بە هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک رابکێشرێت لە D یان لە R یان لە P جگە لە N ئەویش بۆ مەودایەکی زۆر کورت .

دووەم: نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی گێر ئۆتۆماتیک ئۆتۆمبێلێکی دیکە رابکێشێت، چونکە زیان بە کلاجەکانی ناو گێر دەگەیەنێت.

سێیەم: نابێ لەڕێگەدا بیدەیت بە N دواتر بیدەیتەوە بە D ئەوەش زیان دەگەیەنێ بە گێر.

چوارەم: نابێت گێر لە D بدەی بە R یان بە پێچەوانە وە تا ئەوکاتەی بە تەواوی دەوەستێت.

پێنجەم: هەندێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان پلەی گەرمی رۆنی گێرت پێدەڵێن هەرکاتی ئاگاداری کردیەوە کە پلەی گەرمی رۆنی گێر بەرز بووەتەوە دەبێت رایبگریت تاسارد دەبێتەوە بە تایبەت لە هەورازی زۆر و پلەی گەرمی بەرزی کەش و هەوا.

شەشەم: هەوڵبدەن لەکاتێ کە ئۆتۆمبێل رادەگرن سەرەتا برێک رابکێشن بۆ ئەوەی دوایی کەداتانەوە بەگێر بە زەحمەت نەچێتە گێر بە تایبەتی لە شوێنی بەرز و نزم.

تێبینی رۆنی گێر دەبێ لە 60000 هەزار کیلۆمەتر بگۆرێ وەئەگەر دەبڵ ئەکسل بوو باشتر وایە زووتر بگۆرێ بە جۆرێ نزیک 40000 بێ وەئەگەر رۆنت نەگۆری بوو تا 100000هەرزار کیلۆمەتر ئەوا دەبێ رۆن و فلتەری بۆ بگۆرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە