عیراقی

ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، ئاماری ئاوارە عیراقییەکانی لەناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستاندا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان 28 کەمپی ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.

عەلی عەباس جەهانگیر، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لەبارەی ژمارەی ئاوارە و کەمپی ئاوارەکان رایگەیاند "28 کەمپی ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و زیاتر لە 37 هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێن".

ئەوەشی خستەڕوو "هەزاران خێزانی تری عیراقی لە کەمپی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریادا دەژین، هەروەها ئەو ئاوارانە زۆربەیان هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکانی موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدینن، لەکاتی هاتنی گروپی تیرۆریستی داعش و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی دواتردا، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ئێستا لە ژێر خێمەی کەمپەکاندا دەژین".

 وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی تایبەتی وەزارەتەکەیاندا، کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن بۆ ناوچەکانی خۆیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان