عیراقی

لەبارەی نوێژی هەینی رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نوێژی هەینی رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی نوێژی هەینی یەکگرتوو و وەک وەفایەک بۆ شەهیدی هەینی (محەمەد محەمەد سەدر)، نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە لە نزیک گۆڕەپانەکانی مانگرتنی خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022 لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندانەکانی سەر بە رەوتی سەدر لەبارەی ئامادەکاری بۆ نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامدانی نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە وەک پەرستشێک بۆ خوا و وەفایەک بۆ شەهیدی هەینی، لە نزیک گۆڕەپانەکانی مانگرتنی خۆپیشاندەران سازدەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نوێژی هەینی ئەم هەفتەیە تایبەت دەبێت بە مانگرتوان و ئەوانەی لەناو خێمەکانی مانگرتندا دەمێننەوە، ئەوەش مانای وایە هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو کۆبوونەوە بەبەشداری دەیان هەزار کەس لەلایەنگرانی رەوتەکە ئەنجامنادرێت.

لەئێستادا لیژنەیەکی 500 کەسی بۆ سەرپەرشتیکردن و رێکخستنی نوێژی بەکۆمەڵی سەدرییەکان پێکهێنراوە. بەپێی ئامادەکارییەکانی ئەوان، خواردن و تەنانەت شوێنی مانەوە بۆ نزیکەی ملیۆنێک نوێژخوێن ئامادە دەکەن.
 
ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان