عیراقی
سەدر تەنها یەک هەفتە دەداتە پەرلەمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نوێی لەبارەی دۆخی عیراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دەبێت لە یەک هەفتەدا پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئابی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا داوای لە ئەنجومەنی دادوەری کرد پێش کۆتایی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە "هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان پێویستى بە کۆبوونەوەى پەرلەمان نییە و داوا لە دەسەڵاتى دادوەرى دەکەم رێڕەوەکە راست بکەنەوە".
جەختیشدەکاتەوە "پێویستە دەسەڵاتى دادوەرى پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە، بەهۆى پێشێلکردنى دەستوور لە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و رانەسپاردنى سەرۆک وەزیران"، دەشڵیت "داوا لە سەرۆک کۆمار دەکەم وادەیەک بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى مەرجدار دیاریبکات".
ر. ئ