عیراقی

چوارچێوەی هەماهەنگی: پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوارچێوەی هەماهەنگی: پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەى هەماهەنگىدا جەخت لەسەر پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەى کاندیدى سەرۆک کۆمار و پێکهێنانى حکومەتى نوێ و پەکنەخستنى دامەزراوە دەستوورییەکان کراوەتەوە.
  
ئەمڕۆ چوارشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەردەوامى دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی خێراكردنی ته‌واوكردنی شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كان، یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار.  
  
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەشداربووانى کۆبوونەوەکە هه‌ڵوێستی خۆیان نوێ كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی رێزگرتن له‌ دامه‌زراوه‌كان، له‌ پێشه‌وه‌یانەوە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانانه، هه‌موو جۆره‌ ده‌ستدرێژییه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌ کە رێگربێت له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانیان.  
  
هاوکات سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە هێزە سیاسییەکان کرد پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و درێژەدان بە دیالۆگی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای تێپەڕاندنی هەبێت لەو ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە بەتایبەتی لە بواری وزە، کەمی ئاو و پەسەندنەکردنی بودجەی فیدراڵی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان