عیراقی
عیراق بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی خاو بەرزدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی ئۆپیک لە چوارچێوەی پڕکردنەوەی پێداویستییە جیهانییەکان و بەرنگاربوونەوەی کورتهێنانی نەوتی خاو، بڕیاریدا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە، بۆ پڕکردنەوەی جێگەی رووسیا لە بازاڕەکانی جیهان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەرزبکەنەوە.
بەپێی بڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپیک، عیراق کە ئەندامی رێکخراوەکەیە، رۆژانە 30 هەزار بەرمیلی زیاتر نەوت بەرهەمدەهێنێت و دەینێرێتە بازاڕەکانی جیهان.
بەو جۆرە عیراق رۆژانە چوار هەزار 496 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت و رەوانەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات. ئەوەش لەکاتێکدایە، بەراورد بە ساڵی پار، عیراق رۆژانە 447هەزار بەرمیلی زیاتر نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت.
هاوکات بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەر رووسیاوە، خواست لەسەر نەوتی وڵاتانی کەنداو زیاتر بووە.

ر. ئ