عیراقی

ژمارەیەک چەکداری داعشی عیراقی لە سووریا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک چەکداری داعشی عیراقی لە سووریا دەستگیرکران
مەودا میدیا-

50 ئەندام و چەکداری گروپی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان سووریا دەستگیرکران، کە سەرجەمیان هاوڵاتی عیراقن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق، رایگەیاند "لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە و عیراق 50 چەکداری گروپی تیرۆریستی داعش رادەستی هێزە عیراقییەکان کرانەوە".

وتیشی "هێزەکانی سووریای دیموکرات 50 ئەندام و چەکداری داعشیان لە سووریا دەستگیرکرد، کە سەرجەمیان هاوڵاتی عیراقن".

باسی لەوەش کرد "ئەو تیرۆریستانە، لە خاڵی سنووری رەبیعەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عیراق کراون و رێوشوێنی یاساییان لە بەرانبەر دەگیرێتە بەر".

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان