عیراقی
لە شارێکی کوردستان باندێکی قاچاخچی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزە ئەمنییەکانی عیراق، تۆڕێکی قاچاخچی ترسناکیان لە ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان دەستگیر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی عیراق، لە نزیک شاری زرباتییە و لەسەر سنووری ئێران، باندێکی گەورەی قاچاخچیان دەستگیر کرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژە بەوە درا "ئەو باندە بە شێوەی تۆڕ کاریان کردووە و پەیوەندییان لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا هەبوو لە دەرەوەی عیراق و ئێران".
باس لەوەشکرا "لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، بەڵگەی تەواویان لەسەر ئەو گروپە دەستکەوت کە بەشێوەی نێودەوڵەتی کاریان کردووە و پەیوەندییان بە چەند باندێکی بیانییەوە هەبووە".
ر. ئ