عیراقی

لەسەر دەرکردنی حەلبوسی لە ماڵی مالیکی روونکردنەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر دەرکردنی حەلبوسی لە ماڵی مالیکی روونکردنەوە درا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی هەواڵی دەرکردنی محەمەد حەلبوسی لە ماڵی نوری مالیکی بڵاوبووەوە، سکرتێری رۆژنامەوانی مالیکی نکۆڵی لەوەکرد و هەواڵەکەی رەتکردەوە.

هاشم رەکابی، سکرتێری رۆژنامەوانی نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، سەبارەت بە دەرکردنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ماڵەکەی مالیکیدا رایگەیاند "بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە بە مەبەستی چەواشەکاری و لێکترازانی زیاترە، ئەگینا ئەو هەڵسوکەوتە لە ئاکاری نووری مالیکی ناوەشێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نوری مالیکی رێز لە هەموو کەسێك دەگرێت، چی لێپرسراو بێت یاخود کەسێکی ئاسایی"، هەروەها ئەو چەند سایت و میدیایانەی هەواڵەکەیان بڵاوکردەوە، بە گێرەشێوێن ناوبرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان