عیراقی

حەلبوسی رەتیکردەوە لە هەرێمی کوردستان پەرلەمان کۆبکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلبوسی رەتیکردەوە لە هەرێمی کوردستان پەرلەمان کۆبکاتەوە
مەودا میدیا-

دوای تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی بەغدا، دەنگۆی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە، بەڵام محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە، رەتیکردەوە پەرلەمانی عیراق لە هەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی تەقەدوم بە رابەرایەتی محەمەد حەلبوسی، بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند "حزب و لایەنە شیعییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامن لە فشارەکانیان بۆ سەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران".

ئاماژەی بەوەکرد "چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە حەلبوسی دەکەن، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبکاتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار بخاتە دەنگدانەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بە هۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدرەوە لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران، پێشنیاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە لە هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام محەمەد حەلبوسی ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە و ئامادەنەبوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی نوێنەران کۆبکاتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان