عیراقی
وەزیری دارایی روونکردنەوە لەبارەی راگرتنی مووچەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت راگرتنی مووچە هەواڵێکە دوورە لە راستییەوە، ئاماژەی بەوەشکرد نەبوونی بودجە نابنە هۆکار بۆ وەستاندنی کارەکانی حکومەت.
عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عیراقییەکان رایگەیاند "راگرتنی مووچە هەواڵێکە دوورە لە راستییەوە و قەیرانی سیاسی هیچ کاریگەریی لەسەر مووچە نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نەبوونی بودجە نابنە هۆکار بۆ وەستاندنی کارەکانی حکومەت، لەبەرئەوەی بودجەی ساڵی 2021 هەیە کە بڕەکەی 100 بۆ 120 تریلیۆن دینارە حکومەت دەتوانێت لەڕێگەیەوە خەرجییەکان دابین بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر بێ بودجە و یاسایەکی هاوشێوەی یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان جێبەجێکردنیان چووە ساڵی 2023، ئەوا سوود لە بودجەی 2021 دەبینین، بەڵام ئەوکات حکومەت ناتوانێت لە ئەمساڵدا هیچ پرۆژە و وەبەرهێنانێکی نوێ بکات".
س.ر