عیراقی
ئەنجومەنی دادوەریی عیراق داواکەی موقتەدا سەدری رەتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق وەڵامی داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری دایەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئابی 2022 ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عیراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی داواکارییەکەی موقتەدا سەدری دایەوە و رایگەیاند "ئێمە دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان نییە".
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەکردووە "داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە دادگە بەدووربگرن لە ناکۆکی و کێبرکێ سیاسییەکان".
لە رۆژی 10 ئابی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داواکارییەکی ئاراستەی ئەنجومەنى باڵاى دادوەری کرد لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
س.ر