عیراقی
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی عیراق، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تیرۆریستان تەقێنرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی عیراق، سەبارەت بە پوچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستی گەورە، رایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا گرت.
وتیشی "ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی پڕکراوە لە بۆمب و بۆ کردەوەیەکی تیرۆریستی گەورە ئامادەکراوە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، توانیویانە ئۆتۆمبێلەکە و سەرجەم بۆمبەکەی ناوی لە بیابانەکانی ئەنبار بتەقێننەوە و لەناوی بەرن.
لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی دۆخی سیاسی عیراق و پێکنەهێنانی حکومەت، جموجۆڵی تیرۆریستان و کردەوەی تیرۆریستی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق پەرەیسەندووە.