عیراقی
"حزبە کوردییەکان ئاوارەکان ناچاردەکەن دەنگیان پێبدەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن لە عیراق، دەڵێت "حزبە کوردییەکان ئاوارەکان ناچەردەکەن لەکاتی دەنگداندا دەنگ بە بەربژێرەکانی ئەوان بدەن".
ئەحمەد یاسین، پسپۆڕی بواری هەڵبژاردن لە عیراق، سەبارەت بە دابەشبوونی دەنگدەران لە ناوچە جیاوازەکانی عیراق، رایگەیاند "تەنیا لەسەدا 10ی ئاوارە عیراقییەکانی هەرێمی کوردستان، دەنگ بە حزبە کوردییەکان دەدەن".
وتیشی "بەشێک لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، هەلومەرجی نالەباری ئاوارەکان دەقۆزنەوە و ناچاریان دەکەن دەنگ بە کاندیداکانیان بدەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، عەلی عەباس جیهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچبەرانی عیراق، رایگەیاند "لە هەرێمی کوردستاندا 38 کەمپی ئاوارە هەیە و زۆربەی کەمپەکان دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە".

ر. ئ