عیراقی
گەنجینەیەکی پڕ لە شوێنەوار لە عیراق دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرێکی حکومەتی عیراق، دۆزینەوەی گەنجینەیەکی لە باشووری ئەو وڵاتەدا راگەیاند، کە تێیدا کۆمەڵێک شوێنەواری سەردەمە جیاوازەکان پارێزراوە.
حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی عیراق، دۆزینەوەی گەنجینەیەکی شوێنەواری لە عیراقدا راگەیاند. هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاماژە بەوەش کرا "ئەو شوێنەوارانە لە نزیک شاری نەجەف دۆزراوەتەوە، تێیدا ژمارەیەک پارچەی زێر و چەند کەرەستەیەکی جوانکاری ژنان بەدی دەکرێت".
وتیشی "لەو گەنجینەیەدا، شوێنەواری سەردەمی سۆمەری، ئەکەدی، بابلی، ئاشووری و سەردەمی ئیسلامی دۆزراوەتەوە".
باسی لەوەش کرد "ئەو پارچە شوێنەوارییانە راستە هەمووی لە شوێندا بووە، بەڵام هەمووی پێکەوە نەدۆزراونەتەوە".
لە ماوەی رابردوود و لە ئەنجامی چەند توێژینەوەیەکدا، دەرکەوت سۆمەرییەکان و کورد لە رووی رەگەز و کولتوور و زمانەوە زۆر لەیەک نزیکن و بە تەواوی هاوشێوەی یەکترن.
ر. ئ