عیراقی

وەزیری دارایی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا-

لە درێژەی ئاڵۆزییە سیاسییەکانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا وەزیری دارایی نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشکرد بە هۆکاری ئەوەی هەنگاوی راستەقینەی نەبووە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی چاکسازی لە ئابووری عیراقدا و سەرۆک وەزیرانی عیراقیش پەسندیکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئابی 2022 عەلی عەlلاوی، وەزیری دارایی عیراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، میدیاکانی عیراق رایانگەیاند "هەر لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی وەرگرتووە و پەسندیکردووە"، هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی دەست لەکارکێشانەوەکەی عەللاوی ئاشکرا نەکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان