عیراقی
داوایەکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە بۆ لایەنەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سه‌رۆک وەزیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له بینای حكومه‌ت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن.
سه‌رۆک وەزیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانگهێشتی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له بینای حكومه‌ت به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن.
لە بەیاننامەیەکدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی هاوبه‌شی نیشتمانییه‌وه، كه هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كڕیزی، سه‌قامگیری و ئاسایشی عیراق كۆده‌كاته‌وه، بانگه‌واز له برایانی سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌م، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی بكه‌ن، كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له بینای ئەنجومەنی وەزیران به‌ڕێوه ده‌چێت".
باسی لەوەشکردووە "ئامانجی سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی جددی و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی ئێستای عیراق و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی و ده‌ستووریی، به جۆرێك له ئاستی خواسته‌كانی گه‌لانی عیراقدا بێت".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، كازمی، داوای له هه‌موو لایه‌نه نیشتمانییه‌كان كردووه، گرژییه‌كانیان له ئاستیی میللی و میدیایی خاو بكه‌نه‌وه، ده‌رفه‌تی گونجاو بده‌ن بۆ خستنه‌ڕووی روانگه و چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا، هاتووه، دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان، نابنه لایه‌ندار له هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسیی‌دا و سرنجی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێگه نه‌ده‌ین، ئه‌و ناكۆكییه سیاسییه‌كان لێكه‌وته و كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئاسایشی هاوڵاتییان هه‌بێت، داواشمان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ده‌سته‌بژێری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری ئه‌وه‌یه، به‌شدار بن له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانی و خۆیان له هه‌راسانكردنی خه‌ڵك به دوور بگرن.
ر. ئ