عیراقی

عەلی عەلاوی لەبەر وەرگرتنی ئەم پۆستە دەستی لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی عەلاوی لەبەر وەرگرتنی ئەم پۆستە دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عیراق بەمەبەستی ئەوەیە ببێتە جێگرەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران.   

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عیراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، زانیاری پێگەیشتووە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و جێگرەوەی مستەفا کازمی بۆیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مستفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، سەرۆک وەزیرانی عیراق-یش دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان