جیهانی

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوونە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوونە
مەودا میدیا-

تابێت ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوون دەکات بەپێی نوێترین ئاماری دەسەڵاتدارانی چین 47 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و  لە کۆریای باشووریش 594 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی تۆمارکراوە.

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند"لە 24 کاتژمێری رابردوودا 47 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتە دوو هەزار و 835 کەس".

ئاماژەیان بەوەشکرد "کە 427 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 79 هەزار و 251 کەس".

هاوکات دەسەڵاتدارانی کۆریای باشووریش ئاشكرایان کرد "سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور گیانیان لەدەستداوە و  بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان  گەیشتە 16 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، هەروەها لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 594 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە لە کۆریای باشوور گەیشتە دوو هەزار و 931 کەس".
Qaiwan
Qaiwan