جیهانی
ئەمڕۆ رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەمریکا و تاڵیبان واژوو دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئەمریکا و تاڵیبان لە قەتەر واژوو دەکرێت بەو ئامانجەی کۆتایی بە ناکۆکی و دوژمنکاری نێوانیان بهێنێت کە نزیکەی دوو دەیە لە شەڕی بەردەوام و کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس بەردەوام بوون.

بڕیارە رێککەوتنەکە لە قەتەر واژوو بکرێت، بەپێی رێککەوتنەکە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە و بەندکراوەکانی تاڵیبانیش لە زیندان ئازاد دەکات.
هەروەها لە بەرامبەریشدا، تاڵیبان هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رادەگرێت و بە نێوەندگیری واشنتن دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی کابول دەکات و دەبێت بە سنگێکی فراوان پێشوازی لە بەهاکانی شارستانیەت و مافی مرۆڤ بکات.