عیراقی

سەدر رەخنە لە کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی و لایەنەکان دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر رەخنە لە کۆبوونەوەکەی مستەفا کازمی و لایەنەکان دەگرێت
مەودا میدیا-

وەزیرەکەی موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی مستەفا کازمی و بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی عیراق بڵاوکردەوە.

محەمەد ساڵح عیراقی، وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئابی 2022 لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ چوارشەممە کە لەنێوان بەرپرسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڕێوەچوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زۆرینەی ئەوانەی بەشداری دانیشتنەکە بوون ھیچیان بۆ گرنگ نییە جگە لەمانەوەیان لەسەر کورسییەکەیان، بۆیە ھەوڵیاندا شۆڕشەکە بچوک بکەنەوە و لە داواکارییەکانی دووربکەونەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "جێگەی سەرەنجە دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە بە چەند کاتژمێرێک عەمار حەکیم بەرەو سعودییە بەڕێکەوت، ئەگەر ئێمە ئەو کارەمان بکردایە دەیانوت، دانیشتنەکە بە فشاری دەرەکی‌ و ئاماژەی ئەوانە بووە کە داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن ھەروەھا بە ئاماژەی ئەمریکییەکان بووە".

باسی لەوەکرد "ھیچ خێرێک لە گفتوگۆکەتاندا نییە، جگە لەوانەتان نەبێت کە ھەواڵمان لەناو کۆبونەوەکەوە پێگەیشتووە ھەندێک ئەرێنی بوون بەرانبەر بە گەل".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان