عیراقی

هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا تەقێندرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا تەقێندرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای عیراق ئاشکرایکرد هێڵێكی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای كه‌ركوك له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ره‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 19ی ئابی 2022 وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند "دووباره‌ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ ناوچه‌كانی باكوور له‌لایه‌ن كه‌سانی تێكده‌ره‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و ته‌قێندرایه‌وه‌، ته‌نها ئامانجیش له‌م كاره‌یان زیانگه‌یاندنه‌ به‌ هاوڵاتییان".

ئاماژەی بەوەکرد "هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای له‌ مه‌لا عه‌بدوڵڵا و باكووری سامه‌ڕا كردوه‌ته‌ ئامانج كه‌ توانای 132 كیلۆ ڤۆڵتیه‌ی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تاوه‌ری ژماره‌ 90 له‌كاربكه‌وێت و ببێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری".

ئەوەشی خستەڕوو " دوای رووداوه‌كه‌ به‌دواداچوونی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خالید غه‌زای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌با و تیمێكی ته‌كنیكی بۆ چاككردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ دووباره‌ چاككردن و دروستكردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌ زیانلێكه‌وتووه‌كه‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan