عیراقی
عیراق لێکۆڵینەوە لە خاڵێکی سنووری نێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەفدێکی باڵای حکومی، سەردانی شەنگال و سنووری نێوان رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستانیان کرد.
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی سەردانی شەنگالی کرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند "ئامانج لە سەردانەکەی غانمی بۆ شنگال، لێکۆڵینەوەیە لە دۆخی ئەمنی خاڵە سنوورییەکانی نێوان عیراق و رۆژئاوای کوردستان".
ئەوەش لەکاتێکدایە، سنووری شنگال و مەرزی نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، کە دەکەوێتە ناوچە دابڕێنراوەکانەوە، بە ناوچەیەکی ستراتیژی ئەژمار دەکرێت و خاڵی ناکۆکی چەندین لایەنی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکییە.
ر. ئ