عیراقی
عیراق بە ملیۆنان بەرمیل نەوت رەوانەی هندستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەناردەکردنی نەوت بۆ گەورەترین کڕیاری نەوتی عیراق کەمیکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەناردەکردنی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عیراق، سەبارەت بە کەمبوونەوەی هەناردەکردنی سووتەمەنی لە عیراقەوە بۆ هندستان، رایگەیاند "لە مانگی رابردوودا، بە رێژەی 9% هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ هندستان کەمی کردووە".
وتیشی "عیراق گەورەترین هەناردەکاری نەوتە بۆ هندستان و لە مانگی تەمموزدا بڕی چوار ملیۆن و 63 هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی هندستان کردووە".
باسی لەوەشکرد "کەمبوونەوەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت لە عیراقەوە بۆ هندستان، لەسەر داوای ئەو وڵاتە خۆی بوو".
هندستان یەکێکە لە گەورەترین بەکارهێنەرەکانی نەوت لە جیهاندا، زۆرترین نەوت و سووتەمەنی خۆی لە عیراق دەستەبەر دەکات و پاشان رووسیا و سعودییە پلەی دووەم و سێیەمیان هەیە لە دابینکردنی نەوتی هندستاندا.
ر. ئ