عیراقی

کارمەندێک بە حەوت ملیۆن دینار دامەزرێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندێک بە حەوت ملیۆن دینار دامەزرێنرا
مەودا میدیا-

بانکی رافدەینی عیراق، کارمەندێکی بە مووچەی حەوت ملیۆن دیناری عيراقى دامەزراند.

میدیاکانی عیراق نووسراوێکی فەرمی بانکی رافدەینیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا بڕیاردراوە بە دامەزراندنی کارمەندێک وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بانکەکە بە مووچەی حەوت ملیۆن دیناری عیراقی.

هەروەها لە نووسراوەکەی بانکی رافدەیندا، ئاماژە بەوەش دراوە "بە پشت بەست بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی عیراق، ئەو کارمەندە بە شێوەی گرێبەست لە بانکەکەدا دادەمەزرێنرێت".

هاوکات نووسراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەو کارمەندە پسپۆڕ و شارەزای ئابوورییە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان