جیهانی

وەزارەتی تەندروستی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی ئێران  ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە ئاشکرادەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە رادەگەیەنێت و داواش لەخەڵک دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان

کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 205 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون". 

روونیشیدەکاتەوە "ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس".

 وتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران باسی لەوەشکرد "داوادەکەین لە خەڵک خۆیان دوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بە هەند وەرگرن".
 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان